شڤانشتایگەر: رۆژێك لە رۆژان دەچمە میلان

شڤانشتایگەر: رۆژێك لە رۆژان دەچمە میلان
باستیان شڤانشتایگەری یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گوتی چوونە ریزی یانەی میلانی ئیتاڵی بیرۆكەیەكی سەرنجڕاكێشە.
شڤاینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی گوتی میلان تیپێكی مەزنە، من لە ژیانمدا هەمیشە بنەمایەكی سەرەكی پەیڕەو دەكەم، ئەویش ئەوەیە كە هەردەم پەلە لە بڕیارەكانم ناكەم و بە بەردەوام دەڵێم نا.

ئەم لێدوانی شڤاینی دوای ئەو هەواڵانە هات كە دەڵێن یانەی میلان بە نیازە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانی ئەو یاریزانە تەرخان كردووە، بە تایبەت كە ئەو یاریزانە لە ماوەی نزیكی رابردوودا گلەیی لە هەندێك كێشەی نێو تیپەكەی دەربڕی.
Top