یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەرسناڵی كەلەپچە كرد
یەكێتییەكە بڕیاری دا هێرشبەری یانەكە جێرڤینیۆی كامیرۆنی بۆ دوو یاری داهاتوو لە یاریكردن رابگرێت دوای ئەوەی لە یاری یەكەمی یانەكەدا بەرامبەر نیوكاسڵ دووچاری پێكدا هەڵپژان لەگەڵ یاریزانانی ئەو یانەیە هاتن.
یەكێتییەكە هەروەها بڕیاری راگرتنی ئەلكسەندەر سۆنگی یاریزانی یانەكەی دا بۆ 3 یاری بەهۆی پێلێنانی بە ئەنقەست لە جۆ بارتۆنی یاریزانی یانەی نیوكاسڵ.
ئەو دوو یاریزانە بەشداری دوو یاری داهاتووی گرنگی یانەكە بەرامبەر یانەكانی لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد ناكەن.
