رۆبەرتۆ كارلۆس: یانەی ئینجی میسی و نیماری دەوێ
كارلۆس ئێستا بە سەردانێك لە كوەیتە و لەوێ لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی وەتەن گوتی نەك هەر بە تەنیا میسی، سەرۆكی یانەكەمان بیر لە كڕینی نیمار دەكاتەوە و بە جدی بڕیاری هێنانی ئەو یاریزانانەی داوە.
بە وتەی كارلۆس سەرۆكی یانەی ئینجی، پارەیەكی یەكجار زۆری هەیە و هیچ شتێك نییە رێگری لەوە بكات ئەو یاریزانە گەورانە بكڕێت.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن یانەی ئینجی هەروەها بە نیازی هێنانی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالییە و بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو كارە داناوە، ئەمە جگە لەوەی یانەكە ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی كڕیوە و مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆی دەداتێ
