زڤۆناریڤا هاتە ریزبەندی دووەمی كچە یاریزانانی تێنسی سەر زەوی

زڤۆناریڤا هاتە ریزبەندی دووەمی كچە یاریزانانی تێنسی سەر زەوی
كارۆلین ڤۆزنیاكی دانیماركی پارێزگاری لە پێگەی خۆی لە ریزبەندی یەكەمی كچە تێنسزانانی جیهان كرد لە دوایین ریزبەندی جیهانیی پیشەوەرانی تێنس كە ئەم هەفتەیە بڵاوكرایەوە.
هەرچی ڤیرا زڤۆناریڤای رووسییە پلەی دووەمی ریزبەندەكەی گرت دوای ئەوەی شوێنی خۆی لەگەڵ كیم كلیستەرزی بەلجیكی گۆڕییەوە.
دە پلەی یەكەمی ریزبەندییەكە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو كۆڕانكاریی زۆری بە خۆیەوە بینی، لەوانەش چوونە دەرەوەی ئەندریا بیتكۆڤیج لە لیستی دە ریزبەندی یەكەمی تێنس دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بۆی سەركەوت.
ڤۆزنیاكی بە 9915 خاڵ لە پلەی یەكەم مایەوە و زڤۆناریڤا 7045 خاڵی لە پلەی دووەمدا هەیە و كلیستەرزیش 6726 خاڵی هەیە.
Top