ڤینگەر: هێشتنەوەی نەسری كارێكی ئەستەمە
ئەرسناڵ دوێنێ سیسك فابریگاسی لەدەستچوو كە ناچار بوو دوای هێنان و بردن بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەستبەرداری بێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە و دوای رۆیشتنی سیسك، ڤینگەر دانی بەوەدانا كە هێشتنەوەی سەمیر نەسری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەكەی كارێكی ئەستەمە.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان یانەكانی ئینتەر میلان و میلان و مانچستەر ستی هەوڵی زۆر بۆ كڕینی نەسری دەدەن و یانەی مان ستی لەسەر داوای مانچینی راهێنەری لە هەموو یانەكانی تر زیاتر بایەخ بە كڕینی نەسری دەدات.
ڤینگەر گوتی من دەمێكە هەوڵی هێشتنەوەی سیسك و نەسری دەدەم، بەڵام دوای رۆیشتنی سیسك ئێستا دۆخەكە ئاڵۆزترە و هێشتنەوەی نەسری بووەتە كارێكی قورس و تەنانەت ئەستەمیش.
