مانچینی: ئەگویرۆ و تۆرێس دەتوانن پێكەوە یاری بكەن

مانچینی: ئەگویرۆ و تۆرێس دەتوانن پێكەوە یاری بكەن
سێرجیۆ ئەگویرۆی هێرشبەری نوێی یانەی مانچستەر ستی یەكەم یاری خۆی لە خولی ئینگلیزی بە تۆماركردنی 2 گۆڵ و سەرخستنی یانەكەی بۆ پێشەنگی خولی ئەو وڵاتە دەست پێكرد.
لە یاری یەكەمی مان ستی لە وەرزی نوێدا بەرامبەر یانەی سوانسی ستی ئەگویرۆ لە ماوەی تەنیا نیو كاتژمێردا 2 گۆڵ تۆمار بكات.
ئەو دەركەوتنە دڵخۆشی زۆری بۆ لایەنگرانی ستی دروستكرد و هەموو لایەك پەسنی تواناكانی ئەویان كرد.
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مان ستی وای دانا كە ئەگویرۆ هێزیكی تر بە تیپەكەی دەبەخشێت و گوتی ئەو یاریزانە لەگەڵ كارلۆس تێڤێزدا دەتوانن هێزێكی گەورە بە مان ستی ببەخشن.
مانچینی گوتی ئەو ئاستەی بەرزەی ئەگویرۆ چاوەڕێ كراو بوو بەلامەوە.
هەروەها گوتی ئەو هێرشبەرێكی نایابە، ئەو توانای ئەوەی هەیە زۆر زیاتر لەوە پێشكەش بكات كە لە یارییەكەی سوانسیدا كردی، من دڵنیام لەوە چونكە ئەو هێشتا 100% ئامادە نییە و ئەگەر ئەو بگاتە ئاستی راستەقینەی خۆی و لەگەڵ تێڤێزدا بەیەكەوە یاری بكەن دەبنە هێڵێكی تۆقێنەر.
Top