رازی شنێشل بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق
عەبدولخالق مەسعوود جێگری سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد یەكێتییەكەیان بڕیاری داوە متمانەی تەواو بە شنێشل بدات بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا ئەركی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بگرێتە ئەستۆ.
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق لە ماوەی داهاتوودا بەشداری لە پاڵاوتنەكانی ئۆڵۆمپیادی لەندەن دەكات و شنێشل دەبێتە جێگرەوەی نازم شاكر.
مەسعود ئاشكرای كردووە یەكێتیی تۆپی پێی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێداویستییەكانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق دەكات.
شنێشل یەكشەمەی رابردوو پێشەوایەتی یانەی زەورای كرد بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی بژاردەی عێراق دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی خولەكەدا بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە لە یانەی هەولێری بردەوە 4-5 گۆڵ.
