یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوی هەفتانەی خۆی گرێدا
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبونی سەرۆك و جێگرو ئەندامانی گرێداو ئەم بریارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم:كۆبونەوەی تایبەت لەگەلأ نوێنەرانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و یانە پلە دووەكانی كوردستان ئەنجام درا:
أ-خولی پلەیەكی كوردستان بەشێوازی یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت،دوو تیپ زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە سەردەكەوێت بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزی 2012-2013، دوو تیپی خاوەن كەمترین خاڵ لەخواروی ریزبەند دەچێتە خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ وەرزی 2012=2013.
ب-خولی پلە دووی كوردستان بەشێوازی خول بەیەك قۆناغ بەدوو گروپ ئەنجام دەدرێت:
1-لەگروپی یەكەم تیپی یەكەم و دووەم دەچێتە چوارگۆشەی زێرین .
2-لەگروپی دووەم تیپی یەكەم و دووەم دەچێتە چوارگۆشەی زێرین .
3-یەكەمی گروپی یەكەم و یەكەمی گروپی دووەم یاری دەكەن لەیاریگایەكی بێ لایەن، براوەی ئەم یاریە سەردەكەوێت بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی 2012-2013..
4-دووەمی گروپی یەكەم لەگەڵ دووەمی گروپی دووەم لەیاریگایەكی بێ لایەن یاری دەكەن و براوەیان لەگەڵ دۆراوی یەكەمەكان یاری دەكات بۆ دەستنیشانكردنی تیپی دووەمی سەركەوتو بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی2012-2013.
5-لەهەر گروپێك یەك یانە دادەبەزێت بۆ خولی یانە پلە سێیەكانی كوردستانە بۆ وەرزی 2012-2013 كە كەمترین خاڵیان كۆ كردۆتەوە.
دووەم:هەر یاریزانێك ناوی لەلیستی یاریزانان هەبێت بەڵام لەوەرزێك هیچ یاری نەكردبێت وە گرێبەستی نەبێت لەوەرزی داهاتو ئازاد دەبێت.
سێیەم: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لیژنەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
چوارەم: لەیاری نێوان (شۆریجە×دووز) لەخولی پلە سێیەكانی كوردستان بەهۆی وتنی قسەی ناشرین لەلایەن یاریزانی یانەی شۆریجە(محمد حسن شوكر) ژمارە 17 بریاردرا بە:
أ-راگرتنی بۆ دوو یاری لە وەرزی 2011-2012.
ب-غەرامەكردنی بەبری (150000)سەدو پەنجا هەزار دینار.
پێنجەم:لەیاری نێوان یانەی (شێروانە×سیمێلأ) لە یاری كۆتایی خولی پلەیەكەكانی كوردستان لەسەر ئاستی لاوان، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لەگیانی وەرزشی لەلایەن یاریزانانی یانەی سیمێڵ(نەوزاد موسی)ژمارە 10 (حاجی حاجی لەزگین)ژمارە17 بریاردرا بەراگرتنیان بۆ یەك وەرز 2011-2012 وەغەرامەكردنی یانەی سیمێلأ بە بری (500000)پێنج سەد هەزار دینار.
شەشەم:رێگەدان لەخولی لاوان وتازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان بەهێنانی یەك یاریزان لەدەرەوەی هەرێم بۆ یاری كردن لەخولەكانی كوردستان بەمەرجێك دانیشتوی شارەكەبێت.
