كلاسیكۆ بێ براوە كۆتایی هات
یانەی ریال مەدرید لە زۆرینەی كاتی یارییەكەدا كۆنترۆڵی یاریگەی كرد و ژمارەیەكی زۆری هەلی لە دەستدا و مەترسی زۆر زیاتر لە بەرشەلۆنە بۆ سەر گۆڵی بەرامبەرەكەی هەبوو.
ریال مەدرید بە هێرشی خێرا دەستی پێكرد و لە خولەكی 13 دا مەسعوود ئۆزێل گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد، بەڵام دوای ئەو گۆڵە ریال پاشەكشەی كرد و لە ریتمی یارییەكەی خاو كردەوە تا ئەو كاتەی بەرشەلۆنە لە خولەكی 36 گۆڵی یەكسانی لە رێگەی داڤید ڤیا و پێشكەوتنی لە خولەكی 45 لە رێگەی میسییەوە تۆمار كرد.
لە گێمی دووەمدا ریال مەدرید هەر زوو ئەنجامەكەی لە رێگەی چابی ئەلۆنسۆوە یەكسان كردەوە و تا كۆتایی یارییەكە وێڕای باڵادەستیی ریال مەدرید، ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە.
هەردوو یانە چوارشەمەی داهاتوو جارێكی تر بەیەك دەگەنەوە.
