كاكا بە خواستن دەگەڕێتەوە میلان

كاكا بە خواستن دەگەڕێتەوە میلان
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە ریكاردۆ كاكای یاریزانی یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە یانەی میلان.
سەرچاوە ئاگادارەكانی یانەی میلان ئاشكرایان كردووە ریكاردۆ كاكا جارێكی تر دەگەڕێتەوە یانەی میلان، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە بۆی ئاشكرا بوو بە هیچ شێوەیەك لە پێكهاتەی ریال مەدریدا سەرەكی نییە.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیا دەڵێن یانەی میلان لەگەڵ ریال مەدرید رێكەوتووە تا لە دوا رۆژەكانی ماوەی گواستنەوەی یاریزاناندا كاكا بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێك بگەڕێتەوە میلان.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن رێكەوتنەكە ئەگەری كڕینی یەكجارەكی كاكای تێدایە دوای وەرزێك بە مەرجێك نرخەكەی لە 25 ملیۆن كەمتر نەبێت.
Top