جۆكۆڤیج نازناوێكی تری بردەوە
جۆكۆڤیجی یەكەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان نۆیەم نازناوی لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەست هێنا و سەركەوتنی كردە 53 سەركەوتن بەرامبەر یەك دۆڕان لەو ماوەیەدا.
جۆكۆ لە وەرزی ئەمساڵدا 4 نازناوی پاڵەوانیەتییەكانی پێشەنگانی بەدەست هێنابوو كە بریتی بوو لە ئیندیانا وێڵ و میامی و مەدرید و رۆما.
پاڵەوانیەتیی مۆنتریال كە كۆی خەڵاتەكانی بڕۆ 3 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە، بڕی 800 هەزار دۆلاری ئەو خەڵاتە بەر جۆكۆڤیج كەوت.
