پاستۆری.. بەنرخترین یاریزانە لە خولی فەرەنسا

پاستۆری.. بەنرخترین یاریزانە لە خولی فەرەنسا
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە فەرمی بۆندێكی لە گەڵ یاریزانی لاوی ئەرژەنتینی خافێر پاستۆری تەمەن 22 ساڵ، بۆ ماوەی پێنج وەرز بەرامبەر بە 43 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد، بەمەش پاستۆری دەبێتە بەنرخترین یاریزان لە مێژووی خولی فەرەنسا، پاستۆری لە وەرزی رابردوو 35 یاری لەگەڵ یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی ئەنجام داوەو 11 گۆڵی تۆماركردووە، پێشتریش لە یانەكانی تالیریس و هۆریكان لە ئەرژەنتین و پالێرمۆ لە وەرزی 2009 وە یاری كردووە.
پاستۆری هۆكارەكانی پەیوەندیكردنی بە یانەی پاریس سان جێرمان روونكردەوەو گوتی: چەند هۆكارێك هەن گرینگترینیان، ئەم یانەیەیە كە لەگەڵ ئاواتەكانم دەگونجێ و دەتوانم زۆرترین ژمارەی یاری ئەنجام بدەم، ئەگەر پەیوەندییم بە یانەی چێلسی یان یانەیەكی گەورە بكردایە ئەوە زۆربە كاتەكان لە هێلی یەدەگ دەبووم ئەوەش یارمەتیم نادات لە نیشاندانی تواناكانم.
پاستۆری بەڵێنی بە هاندەرانی یانەی سان جێرمان دا كە هەوڵ بدات لە بەدەستهێنانی هەردوو نازناوی خول و جامی فەرەنسا لە وەرزی تازە، كە لە رۆژی 6-8 -2011 یارییەكانی دەستی پێكرد و یانەكەی لە یەكەم یاریدا بەرامبەر لۆریان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر دۆڕا.
Top