یانەی دهۆك گۆڕانكارییەكی توكمەی لە تیپەكەی كردووە
لە لێدوانێكیدا سەعید ئەحمەد سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی دهۆك گوتی: ئێمە ماوەی چەند رۆژێكە لە شاری بەغداین لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەكەمان ژمارەیەك گرێبەستمان مۆركردوە لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (حوسێن كەریم، فەیسەل جاسم، عەلا گاتع گۆڵچی لە یانەی نەجەف، عەلی عەبد زیاب لە یانەی نەفتی میسان، ئوسامە عەلی لە یانەی زەورا، عەلی بەهجەت لە یانەی كەرخ، موراد گەردی لە یانەی تیلالی یەمەنی، حەیدەر رەعد گۆڵچی یانەی كەرخ، ئەنەس حاجی لە یانەی فەیسەلی ئوردەنی، بورها صهیونی یانەی جەیش سوری، یاریزانی پیشەگەری ئێرانی محەمەد محەمەدیان).
لە درێژەی قسەكانیدا سەعید ئەحمەد گوتی: گرێبەستەمان لەگەڵ هەریەكە لە عەلی وەهیب و حامد قاسم و مەعد ئیبراهیم مۆكردووە بۆ ئەوەی لە تیپەكانی خولەكانی كوردستان و لاوان و تازەپێگەیشتووان كار بكەن و بتوانن ئاستی ئەم تیپەیان بەرزبكەنەوە.
