ئەمڕۆ پاڵەوانێـتی خەڵاتی گەورەی یارییە سیانیەكان دەست پی دەكات

ئەمڕۆ پاڵەوانێـتی خەڵاتی گەورەی یارییە سیانیەكان دەست پی دەكات
بەسەر پەرشتی یەكێـتی ناوەندی یارییە سیانیەكانی عێراق وبە هاوكاری یەكێـتی ناوەندی یارییە سیانیەكانی كوردستان لە دەریاچەی دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی پاڵەوانێتی خەڵاتی گەورەی یارییە سیانیەكانی یانەكانی عێراق ویانەكانی كوردستان و باكوور ئەنجامبدرێـت .لەم بارەشەوە سەر چاوەیەك لە یەكێتی یارییە سیانیەكانی عێراق ئەوەی ئاشكرا كرد،كەوا ئەم پالەوانێتیە هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێـت بڕیاریشە ئەمڕۆ دەست پی بكات،لەدەریاچەی دوكان یارییە سیانیەكانیش كە هەریەك لە یارییەكانی پاسكیل سواری و مەلەوانی و ڕاكردن لە خۆ دەگرێت .گوتیشی ماوەی پاڵەوانێتیەكەش دوو رۆژ دەخاینێ داوامان لەسەرجەم یانەكانی عێراق وكوردستان هەیە كە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە بكەن.گوتیشی پێش بینی دەكرێت ئەو پاڵەوانێتیە كێبڕكێی توند لە نێوان یاریزانان وتیپە بەشداربووەكان دوورست بێت .ئاماژەشی بەوە كرد كەوا یانەكانی كوردستان زۆر بەتوانان لەسەر ئاستی عێراق ویاریزانی زۆریان هەیە لە ئاستی هەڵبژاردەی عێراقە.
Top