زیكۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات

زیكۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكات
ڕاهێنەری بەڕازیلی زیكۆی 58 ساڵ بە فەرمی بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردەی عێراق بكات.لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆگەیشتن بە جامی جیهانی ساڵی 2014لە وڵاتی بەڕازیل .هەرچەندە یەكێـتی تۆپی پێی عێراقی بەفەرمی ئەوەی ئاشكرا كرد، كە زیكۆ یەكێك لە باشترین راهێنەرە بە بۆچوونی ئەوان،هەر بۆخۆشیان بۆندی سیدكای ڕاهێنەری ئەلمانیان نوی نەكردۆتەوە بەبیانوی ئەوەی كەوا لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو نەیتوانیوە هیچ دەستكەوتێك بۆهەڵبژاردەی عێراق بەدەست بهێنی،یەكێـتی تۆپی پێی عێراقیش لە رێگای بریكاری ڕاهێنەر زیكۆ لە وڵاتی ئەردەن لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیەكە ناجی حمود قسەی كۆتایان كردووە زیكۆ لە ئێستادا مەشقی هەڵبژاردەی عێراقی لە ئەستۆیە وبۆئەوەی هەڵبژاردەی عێراق بگەینێتە جامی جیهانی 2014ی بەڕازیل .ئەوەی شایەنی باس كردن بێـت،زیكۆ ناوی تەواوی ئەرس ئەنتۆنیس كیومبرا ناسراوە بەزیكۆ ولە ساڵی 1953لەدایكبووە لە ساڵی 1994وازی لە یاریكردن هێناوە لە ساڵی 1998یاریدەدەری راهێنەری بەناوبانگی بەرازیلی زاگالۆ بووە كە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بووە،لە ساڵی 2002 بۆتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆن وجامی ئاسیای 2004بەدەست هێناوە بۆ ژاپۆن،ژاپۆنی گەیاندۆتە جامی جیهانی 2006،لە ساڵی 2007-2008ئەركی مەشقی یانەی فەناربەخچەی توركی لە ئەستۆ بووە یانەكەشی گەیاندۆتە یارییەكانی چوار گۆشەی زێڕێن لە ژیانی وەرزشیشی 831گۆڵێ تۆمار كردووە لە گەڵ چەندین یاریزانی بەناوبانگی بەرازیلی یاری كردوە وەكو سوقرات وبیبیتۆ وبرانكۆ لە یانەی فلامینگۆ یاری كردوە .
Top