وەرزي نوێي ئيسپانيا بە كلاسيكۆ دەست پێدەكات
يانەي بەرشەلۆنەي هەڵگري نازناوي خولي ئيسپانيا و ريال مەدريدي هەڵگري نازناوي جامي شاي ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ بەيەك دەگەن و هەردوولا بە دواي هەلي بەدەستهێناني يەكەم نازناو لە وەرزي نوێ و شكست پێهێناني گەورەترين ركابەرياندا دەگەڕێن.
لە يانەي بەرشەلۆنە پێشبيني دەكرێ سێرجيۆ بۆسكيچ و پيكێ و پۆيۆل بەهۆي پێكانەوە نەتوانن ياري بكەن و لە يانەي ريال مەدريد هەريەك لە سێرجيۆ رامۆس و سامي خديرە مەترسيي بەشداري نەكردنيان لەسەرە.
يانەي بەرشەلۆنە لە هاويني ئەمساڵدا ئەلێكسيس سانچێزي چيلي هێناوەتە ريزەكانييەوە و تا ئێستا كڕيني فابريگاسي تەواو نەكردووە، لە بەرامبەردا يانەي ريال مەدريد هەريەك لە نوري شاهين، كۆينتراو، حەميد ئالتينتۆپ، كاليخۆن و ڤاراني هێناوەتە ريزەكانييەوە كە لە هەردوو يانە تەنيا كۆينتراو ئەگەري زۆري دەستپێكردني يارييەكەي هەيە.
