بيست و پێنجەمين كلاسيكۆي نێوان چاڤي و كاسياس
هەرچەندە هەردوو ياريزان لە ريزي تيپي بەرامبەريان ياري دەكەن، بەڵام ئەو دوو ياريزانە لە منداڵييەوە هاوڕێن و هەردووكيان لە ريزي تازە پێگەيشتوواني هەڵبژاردەي ئيسپانيا پێكەوە گەورە بوون و دواتر بەشدارييان لە مۆنديالي لاواني خوار تەمەني 17 ساڵ كرد لە ميسر كە هەڵبژاردەي ئيسپانيا پلەي سێيەمي تێدا بەدەست هێنا.
چاڤي و كاسياس دواتر لە مۆنديالي خوار تەمەني 20 ساڵ لە ساڵي 1999 لە نايجيريا كرد و رۆڵيان هەبوو لە بردنەوەي نازناوەكە لەلايەن ئيسپانياوە.
لەو كاتەوە ئەو دوو ياريزانە لە دوو تيپي جياواز و ركابەري سەرسەختي يەكتردا ياري دەكەن و لە ريزي هەڵبژاردەي ئيسپانيا هەميشە پێكەوەن تەنيا لە يۆرۆي 2000 نەبێت كە كاسياس بەشداري كرد و چاڤي چووە ريزي هەڵبژاردەي ئۆڵۆمپي ئيسپانيا بۆ ياريكردن لە ئۆڵۆمپيادي سيدني.
