لەمەودوا ميسي كاپتني هەڵبژاردەي ئەرجەنتينە

لەمەودوا ميسي كاپتني هەڵبژاردەي ئەرجەنتينە
رۆژنامەي ئۆلێي ئەرجەنتيني ئاشكراي كرد ئەليخاندرۆ سابياي راهێنەري نوێي هەڵبژاردەي ئەرجەنتين بير لەوە دەكاتەوە نيشانەي كاپتني هەڵبژاردەي ئەرجەنتين بداتە ليۆنێل ميسي ئەستێرەي هەڵبژاردەكە.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو كارەي سابيا هەوڵێكە بۆ بەرزكردنەوەي لايەني دەروونيي ميسي و تێگەياندني ئەو راستييەي كە ئەو زياتر گەشەي كردووە و شايەني ئەوەيە پێشەوايەتي هاوڕێكاني بكات لە ئەرجەنتين.
ئێستا خافێر ماسكيرانۆ كاپتني هەڵبژاردەكەيە، بەڵام سابيا هەست بەوە دەكات وەرگرتني نيشانەي كاپتني مافي ليۆنێل ميسييە.
هەڵبژاردەي ئەرجەنتين لە جامي كۆپا ئەمەريكاي ئەمساڵ كە لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، نەيتواني ئاستێكي باش پێشكەش بكات و لە قۆناخي دووەمي جامەكەدا لەسەر دەستي هەڵبژاردەي ئۆرۆگواي كرايە دەرەوە.
رۆژنامەي ئۆلێ دەڵێ سابيا بڕياري داوە تا ئەو راهێنەر بێت، ميسي كاپتني هەڵبژاردەكە بێت.
Top