جۆكۆڤيج درێژە بە ئاستي بەرزي خۆي دەدات

جۆكۆڤيج درێژە بە ئاستي بەرزي خۆي دەدات
نۆڤاك جۆكۆڤيجي يەكەمي ريزبەندي ياريزاناني تێنسي سەرزەوي پياوان درێژەي بە ئاستي بەرزۆي خۆي دا، دواي ئەوەي تواني بگاتە ياري پێش كۆتايي پاڵەوانيەتيي مۆنتريالي كەنەدي.
جۆكۆڤيج لە قۆناخي هەشتدا تواني لە گايل مۆنفيسي فەرەنسي بباتەوە بە دوو كۆمەڵەي بێبەرامبەر و بەوەش لە ياري پێش كۆتاييدا بەرامبەر جۆ ولفريد تسۆنگا ياري دەكات.
پاڵەوانيەتيي مۆنتريال ساڵانە لە كەنەدا ئەنجام دەدرێ و كۆي خەڵاتەكاني بڕي 3 مليۆن دۆلاري ئەمەريكييە و براوەي نازناوەكە 1000 خاڵ لە ريزبەندي گشتيي ياريزاناني تێنسي جيهاندا وەردەگرێت.
بەو بردنەوەيە جۆكۆڤيجي 24 ساڵ، بردنەوەي ژمارە 51ي لە 52 ياري وەرزي ئەمساڵدا بەدەست هێنا و تاكە دۆڕاني ئەمساڵي جۆكۆ بەرامبەر رۆجێ فێدرێري ئەستێرەي تێنسي سويسري بوو لە ياري پێش كۆتايي رۆلان گارۆسي ئەمساڵدا.
Top