مۆدريچ كێشەي لە نێوان هاري ريدناپ و سەرۆكي تۆتنهامدا دروست كردووە
رۆژنامەي دەيلي ستاري ئينگليزي ئاشكراي كرد ريدناپ داواي كردووە يانەكە مۆدريچ بە بڕي 35 مليۆن پاوەند بفرۆشێت و بڕياري داوە بەو پارەيەي لە فرۆشتني مۆدريچ دەستي دەكەوێت هەرسێ هێرشبەر دانيلي دي رۆسي هێرشبەري ڤياريال و لۆرێنتي هێرشبەري ئەتلەتيك بلباو بكڕێت و ئيمانوێل ئەديبايۆري هێرشبەري مان ستي بە خواستن بێنێتە ريزەكانييەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ سەرۆكي يانەي تۆتنهام بە داواكارييەكەي ريدناپ توڕە بووە و گوتويەتي كە پێويستە هێناني ئەو 3 هێرشبەرە بە شێوازي تر بێت نەك فرۆشتني مۆدريچ.
رۆژنامەكە هەروەها ئاشكراي كردووە ليفي گوتويەتي كە بير لە فرۆشتني ويلسۆن پالاسيۆس و پيتەر كراوچ دەكاتەوە بە بڕي 20 مليۆن پاوەند و ئەو پارەيە بۆ هێناني هێرشبەراني تر بەكاردێنێت.
