ریال مه‌درید دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ قازانجی كردووه‌

ریال مه‌درید دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ قازانجی كردووه‌
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ رووی قازانجی ماڵییه‌وه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ پاره‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ گه‌شتی هاوینه‌ و یارییه‌ دۆستانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یدا.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا 7 یاری ئاماده‌سازیی بۆ وه‌رزی نوێ ئه‌نجام دا و له‌و حه‌وت یارییه‌دا حه‌وت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت یارییه‌دا كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا، چین و ئینگلته‌ر و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی دان، كۆی 12.1 ملیۆن یۆرۆی قازانج كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ 6 یاری دۆستانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، چین و سكۆتله‌ندا ئه‌نجامدا، ته‌نیا 6.5 ملیۆن یۆرۆی قازانج كردووه‌.
Top