ئهمرِۆ وه‌رزی نوێی خولی ئینگلیزی ده‌ست پێده‌كات
یاری تۆتنهام و ئیڤرتۆن یاری كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ بوو و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و یه‌كه‌م یاری وه‌رزه‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بلاكبێرن رۆفه‌رز و ولڤهرهامبتۆندا ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر فولهام و ئه‌ستۆن ڤێلا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول یه‌كه‌م یاری خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌نده‌رلاند ئه‌نجام ده‌دات، له كاتێكدا ویگان ئه‌تله‌تیك میوانداری نۆرویج ستی ده‌كات و كوینز پارك رینجه‌رز به‌رامبه‌ر یانه‌ی بۆڵتۆن وانده‌رز یاری ده‌كات.
دوا یاری ئهمرِۆ شه‌مه‌ی خولی ئینگلته‌را له سه‌عات 7:30 به كاتی كوردستان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نیوكاسڵ و ئه‌رسناڵ ده‌بێت.
له یارییه‌كانی یه‌كشه‌مه‌دا ستۆك ستی میوانداری چێڵسی ده‌كات و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی هه‌ڵگری نازناوی خوله‌كه به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن یاری ده‌كات و دوا یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر ستی و سوانزی ستی ده‌بێت.
