پاریسییه‌كان چاویان له ئه‌نچیلۆتییه
هه‌رچه‌نده یانه فه‌ره‌نسییه‌كه كه ئێستا موڵكی سه‌رمایه‌داره‌كانی قه‌ته‌ره له هاوینی ئه‌مساڵدا چه‌ندین یاریزانی باشی هێناوه‌ته ریزه‌كانی خۆیه‌وه، له‌وانه‌ش سیسۆخۆ و میركۆ فۆسیچ و پاستۆری، به‌ڵام كه‌وتنی له یاری یه‌كه‌میدا له خولی فه‌ره‌نسی پرسیاری زۆری له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌ری یانه‌كه دروست كرد.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه ناسرِ خلیفی سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌كه بیر له هێنانی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كۆمبۆرا بگرێته‌وه.
ئه‌و رۆنامه‌یه ئاشكرای كردووه كه یانه فه‌ره‌نسییه‌كه ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری پێشووی چێڵسی به باشترین كه‌س بۆ بهرِێوهبردنی یانه‌كه له قۆناخی داهاتوودا ده‌زانێت، به تایبه‌ت كه یانه‌كه چاوی له ئه‌نجام و ئاستی باشه و ئه‌نچیلۆتیش راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه.
