دۆرِانی ئیسپانیا به ئیتاڵیا زیانی زۆری بۆ به‌رشه‌لۆنه و چێڵسی هه‌بوو
له یارییه‌كه‌دا كه 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندی ئیتاڵییه‌كان كۆتایی هات، جیرارد پیكێ و بۆسكیچی یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دووچاری پێكان هاتن و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و دوو یاریزانه به‌شداری یاری چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید.
هه‌ر له‌و یارییه‌دا فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی دووچاری پێكان له سه‌ریدا هات و چاوهرِێ ده‌كرێ ده‌سته‌ی پزیشكیی هه‌ڵبژاره‌ی ئیسپانیا ماوه‌ی یاری نه‌كردنی تۆرێس دیاری بكات.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له هه‌مان یاریدا ئه‌ندۆنی ئیراولا دووچاری كرژبوونی ماسولكه‌كانی قاچی هات و ماوه‌ی 2 هه‌فته له یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو دادهبرِێت.
