لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی یانەی زاخۆ لە یارییەكی دواخراو لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی زاخۆ لە میانی یارییەكی دواخراوی كۆمەلەی كوردستان وباكور لەسەر یاریگەی یانەی سلێمانی میوانداری یانەی زاخۆی دەلالی كرد،لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن وچەندین هێرشی یەك لەدوای یەك بكەنە سەر گۆڵی تیپی میوان سەرئەنجامیش یانەی زاخۆ بە سێ گۆڵی خاوین و سێ خاڵ گەڕایەوە شاری زاخۆ پێشمەرگەش لەسەر یاریگەی خۆی سێ خاڵی لەدەستدا.
