سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمە بێ وڵاتەكان سەردانی كوردستان ناكات
جێگەی باسە وا بڕیارە بوو هەفتەی داهاتوو میشێل كریستین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمە بێ وڵاتەكان (ڤیڤا) سەردانی كوردستان بكات بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆببێتەوە و سەردانی ژێرخانی وەرزشی كوردستان بكات، لە هۆتێل و یاریگاكانی گشت شارەكانی كوردستان و لە نزیكەوە ئاگاداری ئامادەكاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتی هەرێمە بێ وڵاتەكان (ڤیڤا)بێت، كە وا بڕیارە لە ساڵی 2012 لە كوردستان ئەنجام بدرێت.
