لە یاریگەی سەورە-ی شاری كەركوكدا بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بیسبۆڵی عێراق كۆتایی بە پاڵەوانێتی بیسبۆڵی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی عێراق لەسەر ئاستی كچان هات بە بەشداریكردنی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی (بەغدا، ناسرییە، موسڵ، كەركووك، عیمارە، دیوانیە)، لەم پاڵەوانێتییە هەردوو هەلبژاردەی بەغدا وموسل گەیشتنە یاری كۆتایی خولەكە، لەم یارییدا كچانی بەغداد توانیان بە ئەنجامی (6-5) خاڵ یارییەكە ببنەوە و ببنەپاڵەوانی كچانی پارێزگاكانی عێراق.
ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیە بوو.
1-هەڵبژاردەی بەغدا.
2-هەڵبژاردەی موسڵ.
3-هەڵبژاردەی كەركوك