ڤینگەر: رۆیشتنی نەسری و فابریگاس زیانێكی گەورەیە بۆ ئەرسناڵ

ڤینگەر: رۆیشتنی نەسری و فابریگاس زیانێكی گەورەیە بۆ ئەرسناڵ
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە چوونە دەرەوەی سەمیر نەسری و سیسك فابریگاس لە یانەكەی زیانێكی گەورەیە.
ڤینگەر لە لێدوانێكدا كە تیشكی خستە سەر زۆر لایەنی تیپەكەی پەسنی تواناكانی خوان ماتای یاریزانی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی كرد و گوتی ماوەیەك لەمەوپێش زۆر نزیك بووین لە گرێبەستكردن لەگەڵ ماتا و ئەو ئامادەبوو بێتە ریزی یانەكە، بەڵام یانەی ڤالنسیا بە بەرزكردنەوەی نرخی ئەو یاریزانە بۆ 28 میلۆن كارەكەی تێكدا.
لەبارەی رۆیشتنی نەسڕی و سیسكەوە ڤینگەر گوتی ئەو دوو یاریزانە بۆ تیپەكەمان زۆر گرنگن، ئەگەر ئەمساڵ بەجێمان بێڵن بێگومان زیانی گەورە دەبێت بۆ ئێمە.
هەروەها گوتی ئەوان تا ئێستا لەگەڵ ئێمەن و هیوادارم بمێننەوە، خۆ گەر بشڕۆن ئەرسناڵ هەروەك خۆی دەمێنێتەوە.
Top