براینت لەگەڵ گواردیۆلادا یاری دەكات

براینت لەگەڵ گواردیۆلادا یاری دەكات
كۆبی براینتی یاریزانی ناسراوی باسكەی ئەمەریكی ئاشكرای كرد بەشداری یارییەكی خێرخوازی دەكات لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا.
براینت كە پێشتر ئاشكرای كردبوو ئەگەر یاریزانی باسكە نەبووایە دەبووە یاریزانی تۆپی پێ و هەر لە منداڵییەوە هاندەری یانەی میلانی ئیتاڵی بووە.
براینت ئێستا لە پشوودایە بەهۆی مانگرتن و كێشەكانی نێو خولی باسكەی ئەمەریكی و ئەوەش هەلی ئەوەی بۆ رەخساند لە كاتی بوونی یانەی بەرشەلۆنەدا لە ئەمەریكا سەردانی ئەو تیپە بكات كە ئێستا هاندەریەتی و بڕیار بدات لەگەڵ گواردیۆلادا بەشداریی یارییەكی خێرخوازی بكات كە پارەكەی بۆ رێكخراوی یونسێفە.
Top