لە خولی بژاردەی عێراق پێشمەرگەی سلێمانی لە مەترسیدایە
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تووشی دۆڕان هات.
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی رۆژی هەینی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگای روومادی رووبەروی یانەی روومادی بووە لەمیاریشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەرەرای ئەوەی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن .بەڵام نەینتوانی بە سێ خاڵی یارییەكە بگەرێنەوە شاری سلێمانی بۆئەوەی لە مەترسی دابەزین رزگاریان بێت .بۆیە ئەنجامی یارییەكە بەسوودی یانەی روومادی بە گۆلێكی بێ بەرامبەر بە كۆتایی هات .یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوویاری لەسەر یاریگای خۆی ماوە ئەگەر سەركەوتن بەدەست نەهێنێت .تووشی دابەزین دەبێت لە خولی بژاردە
