پاڵەوانیەتی شەترەنجی كراوە كە لەلایەن یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد سازدرابوو بە كۆتا هات

پاڵەوانیەتی شەترەنجی كراوە كە لەلایەن یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد سازدرابوو بە كۆتا هات
یانەی خانزاد هەموو مانگێك خولێكی فێركردنی یاری شەترەنج دەكاتەوە

ئا: شەماڵ دیلان
پاڵەوانیەتی شەترەنجی كراوە كە هەفتەی ڕابردوو نزیكەی 18 یاریزانی پێشكەوتوو تازە پێگەیشتوو بەشدارییان تێدا كردبوو لە لایەن یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد ڕێكخرا، ئەم پاڵەوانیەتیە لەشاری هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خەیاند و تیایدا 18 یاریزانی تەمەنە جۆراو جۆرەكان بە گەورە و بچووكەوە بەشدارییان تێدا كردبوو، دەنێز فایەق ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد و یەكێك لەئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبردنی پاڵەوانیەتیەكە پێ ڕاگەیاندین و گووتی : خۆتان چاك دەزانن یانەی وەرزشی خانزاد لە ڕووی یاری شەترەنجەوە بە باشترین یانە لە سەر ئاستی كوردستان و بگرە عێراق دادەنرێت، كردنەوەی لەم جۆرە خولانەش لەلای ئێمە بە بەردەوامی لەسەر ئەستۆی خۆمان بە بێ ئەوەی هێچ لایەنێك هاوكاریمان بكات ئەنجامی دەدەدێن، ئەم پاڵەوانیەتیەی ئەنجاممان دا پێ دەگووترێت پاڵەوانیەتی كراوە كە بۆ هەردوو ڕەگەز سازمان دابوو بەڵام لە بەر بوونی تاقێكردنەوەكانی سەری ساڵی كۆلێژ و پۆلی شەشەمی ئامادەیی كچان نەیانتوانی بەشداری تێدا بكەن و شێوازی بەڕێوە چوونی یارییەكانیش بە دوو جۆر بەڕێوە چوو كە دۆڕان و بردنەوە بوو، هەروەها دەنیز گووتی ڕۆژی پێنجشەممە خولێكی فێربوونی یاری شەترەنج لە هۆڵی یانەی وەرزشی خانزاد بۆ كوڕو كچانی شاری هەولێر دەكەینەوە هێوادارم دایكان و باوكان ڕێگر نەبن لەهبەر بەشدارنەبوونی منداڵەكانیان چونكە شەترەنج یارییەكی فیكری و بیركراوە، دواتر گووتی یانەكەمان بڕیاری داوە هەموو مانگێگ خولێكی فێركردنی یاری شەترەنج دەكاتەوە .


ئەمەش دوا ئەنجانجامی پاڵەوانیەتیەكەیە
پێشكەوتوان
1- حوسین عەلی حوسین 5/6
2 – ئارپاك وریا 5/5
3 _ كاردۆ ئاكۆ 0/4
تازەپێگەیشتووانیش بەم شێوەیە بوو

1 – هێدی شێرزاد 5/4
2 - ڕاسان خەبات 5/3
3 – یوسف فەرهاد 5/2
Top