تەلەفزیونێكی تایبتەتمند بۆ وەرزشوانان
كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەلیكترۆنیات لە نوێترین داهاتەكانیدا تەلەفزیونێكی تایبەتمند (SMART TV) بۆ وەرزشوانان خستە بازارەوە ئەم تەلەفزیونە چەندین تایبەتمندی جۆراوجۆری هەیە، كە تیاییدا لە كاتی سەیركردنی یاری تۆپی پێی یاخود هەر وەرزشێكی تر دەتوانی راستەوخۆ لە رێگەی تەلەفزیون یارییەكە لەگەڵ هاورییەكانت لە هەر شوێنیچكی جیهان بێت شیبكەیتەوە و زانیاری ئاڵوگۆر بكەن، چونكە لە (SMART TV) تۆری ئینتەرنێت هەیە و هەروەها دەتوانێت لە كاتی سەیركردنی هەر یارییەكی وەرزشی ماڵپەری كۆمەڵایەتی فیسبووك یاخود تویتر یاخود یاهوو بكەیتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری دواین گۆرانكارییەكان بێت و گرنگی ئەم تەلەفزیونە ئەوەیە، كە ریموند كۆنترڵەكە لە هەمان كاتدا كیبوردە واتە دەتوانیت بەم ریمۆند كۆنترۆڵە كەناڵەكان بگۆریت لە هەمان كاتدا كارەكانی ئەنترنت جێبەجێ بكەێت.
جێگەی باسە وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم تەلەفزیونە لە رێگەی كۆمپانیای بەیاد بگاتە شاری هەولێر و تا ئێستا نرخی (SMART TV) دیار نییە.
