پاڵەوانێتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ تۆپی پێی تەواو بوو

پاڵەوانێتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ تۆپی پێی تەواو بوو
رێبین رەمزی
یەكی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین پاڵەوانێتی بەشە ناوخۆییەكانی ئەم زانكۆیە بۆ تۆپی پێی ئەنجامدا بە بەشداری كردنی 26 بەشە ناوخۆیی، لەمباریەوە دكتۆر سەعدوڵڵا عەباس جێگری سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: لە یاریگەی بچووكراوەی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین كۆتایی بە پاڵەوانێتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ تۆپی پێی هات، كە 26 بەشە ناوخۆ بەشداری تیایدا كردبوو و ماوەی 21 رۆژی خایاند لە یاری كۆتایی هەردوو بەشە ناوخۆی راپەرین و زانكۆی دوو بە یەك گەیشتن لە یارییەكی بەهێزدا بەشە ناوخۆی راپەرین توانی بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ یارییەكی بردووە و بووە پاڵەوان.
لە درێژەی قسەكانیدا سەعدوڵڵا عەباس گوتی: لە كۆتاییدا خەڵات لە لایەن دكتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و سەعدوڵڵا عەباس جێگری سەرۆك و راگر و یاریدەدەری راگری كۆلێژی پەروردەی ورەزشی و گۆڤان عیسی سكرتێری قوتابیان دابەش كرا و یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە لە لایەن شەش ناوبژیوانی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی یارییەكانیان بەرێوە دەبرد.
لە كۆتایی قسەكانیدا دكتۆر سەعدوڵڵا عەباس گوتی: لە ساڵی داهاتوو پاڵەوانییەتی زیاتر لەسەر ئاستی كوران و كچان ئەنجام دەدرێت.
Top