نرخی كاكا 58 ملیۆن یۆرۆیە

نرخی كاكا 58 ملیۆن یۆرۆیە
رۆژنامەی بیبۆلی بەریتانی رایگەیاند یاریزان و ئەستێرەی بەرازیلی ریكاردۆ كاكا رێگای پێدراوە یانەی ریال مەدرید بەجێبهێڵیت بۆ ئەو یانەیەی كە ئامادەیە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی شاهانە وەك نرخی ئەم یاریزانە، رۆژنامەكە ئەوەشی روونكردەوە جۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە دانیشتنێكدا لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەكەی دووپاتی كردۆتەوە بە هیچ شێوەیەك رێگا بە رۆیشتنی كاكا نادات بە كەمتر لە نرخی 58 ملیۆن یۆرۆ.
بە پێی ئەم نرخە رێگا لە بەردەم یانەی مانچستەر سیتی كراوەتەوە بۆ مۆركردنی بۆندێك لەگەڵ كاكا بە تایبەتی كە خاوەنی یانە مەنسور بن زاید دەمێكە هەوڵی كڕینەوەی كاكا دەدات، لە لایەن خۆیەوە یاریزان كاكا حەز ناكات لە خولی ئینگلتەرا یاری بكات بەڵكو ئارەزووی ئەوەی هەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەی سی میلان كە پێشتر كاكا یاری بۆ كردووە بەڵام ئەو نرخە بەرزە كە مۆرینهۆ دیاری كردووە بەربەستێكی گەورەیە لە بەردەم گەڕانەوەی كاكا بۆ میلان.
پێش چەند هەفتەیەك راپۆرتێكی رۆژنامەوانی بڵاوكرایەوە كە تیایدا ئاماژە بە ناوی نۆ یاریزان كرابوو كە راهێنەر مۆرینهۆ بڕیاری داوە دەست بەردار ییان بێت لە پێش هەموویان ناوی كاكا لە خانەی یەكەم هاتبوو.
Top