یانەی سۆران بەهیوای گەیشتنن بۆلوتكەی وەرزشی كوردستان
ئەژین جەلال یاریزانی یانەی سۆران وتی «ئاستی وەرزشی لە دەڤەری سۆران باشە،بەڵام وەكو پێویستیش نیيە كە جێگای دڵخۆشی بێت،لە دامودەزگا وەرزشیيەكان كەسی شیاو لە شوێنی شیاو نیيە،خەڵكی وەرزشی زۆر باشمان هەیە،كەچی پەراوێزخراون وزەمینە خۆش نەكراوە تاكو خۆی بگەیەنێتە نێو وەرزشكاران،ئاستی یانەكەشمان زۆر باشە،ئەگەر بتەوێت یانەكەمان بگاتە لوتكە دەبێت .توانای دارایی باشمان هەبێت.
فەرهەنگ سەعدی یاریزانی یانەی سۆران وتی «بەشێوەیەكی گشتی ئاستی یانەكەمان یەكجار بەرزە،كەچی ئەنجامەكانیشمان لە خولی پلە یەك وەكو پێویست نیيە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیوامان ماوە بتوانین ئەنجامی باش تۆماربكەین .لەوەرزی ئەمساڵ وتیشی ئەگەر بمانەوێ ئەوخولە بەهێز بێت پێویستە شێوازی خولەكە بكرێتە دووقۆناغ باشترە ئێمەش وەكو یاریزانان سودی زیاتری لێ دەبينین وئەزموونێك پەیدا دەكەین لە خولەكە، هەرچەندە ئێمەش كێشەی گەورەمان ئەوەیە كە تاكو ئێستا یاریگایەكی تایبەت بەخۆمان نیيە،لە دەزگا وەرزشیەكانی سۆران پشتگیری ناكرێين،كاربەدەستان خۆمان پێ نیشان نادەن، پێویستە لەسەر حكومەتیش چیتر قەزای سۆران پشتگوێ نەخات
نورەدین مەحمود ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سۆران وتی «ئێمە ئەوە یەكەم ساڵە بەشداری دەكەین،لەخولی پلە یەكەكانی كوردستان،ئێمە بۆئەم وەرزە هەموو هەوڵێكمان بۆئەوەیە بتوانین لەخولی پلەیەكی كوردستان بمێنینەوە، وتیشی ئاستی وەرزش لە دەڤەری ئێمە وەكو پێویستە، بەڵام كێشەی سەرەكی ئێمە نەبوونی یاریگایەكی تایبەت بەخۆمانە بۆئەوەی بتوانین مەشقەكانمانی لێ ئەنجام بدەین، لەگەڵ نەبوونی توانایەكی دارایی باش ئەوەش هەر كێشەیە بۆیاریزانان وبۆئێمەش، بەهاوكاری هەموو لایەك توانیمان ئاستی یانەكەمان بگەیەنینە ئەو رۆژەی ئێستا، بەرپرسانیش هاوكاریمان دەكەن تاڕادەیەك، وتیشی لەئێستاوە كاردەكەین بۆئەوەی بتوانین لەساڵی ئایيندە خۆمان لە ریزی یانەپلەنایابەكانی كوردستان بدۆزینەوە .
