ئه‌كادى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی مه‌له‌وانى كچانی یانه‌كانى كوردستان
له شارى هه‌لێر له هۆڵى سه‌نته‌رى بلوو پاڵه‌وانییه‌تى مه‌له‌وانى كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو.
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى كردنى یارى مه‌له‌وانى له كوردستان ، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وسندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆدانیشتوان ویه‌كێتى مه‌له‌وانى كوردستان ،بۆماوه‌ى یه‌ك رۆژ له مه‌له‌وانگه‌ى سه‌نته‌رى بلوو له پایته‌ختى كوردستان به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌كى كه‌مى یانه‌كانى كوردستان كه‌بریتى بوون له یانه‌كانى (ئارارات وئه‌كادو قوتابخانه‌ى مه‌له‌وانى سلێمانى) پاڵه‌وانییه‌تى مه‌له‌وانى یانه‌كانى كوردستان بۆئاستى كچان به‌رێوه چوو ،كه بۆهه‌ردوو ماوه‌ى 50م و100مه‌تر بوو ماوه‌كانى پێشبركێیه‌كان ،له پاڵه‌وانییه‌ته‌كه‌ش یاریزانانى به‌شداربووى یانه‌كان ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و بوونه مایه‌ى سه‌رنجى ئاماده‌بووان .
ئه‌نجامى كۆتایى یانه‌كانى كوردستانیش به‌م شێوه‌ی خواره‌ووه‌بوو
1-یانه‌ى ئه‌كاد46خاڵ
2-یانه‌ى ئارارات43خاڵ
3-قوتابخانه‌ى مه‌له‌وانى سلێمانى22خاڵ
بۆتاكى یاریزانانیش به‌م شێوه‌یه بوو
مه‌له‌وانى سه‌ربه‌ست
1-یاریزان بانه‌سالارله یانه‌ى ئه‌كاد
2-یاریزان ساندى زاهیرله یانه‌ى ئارارات
سنگه‌مه‌له
1-یاریزان سۆلین به‌هزاد له یانه‌ى ئارارات
2-یاریزان سه‌ندى زاهیرله‌یانه‌ى ئارارات
3-یاریزان ئه‌ژى كاوه له قوتابخانه‌ى مه‌له‌وانى سلێمانى
له كۆتایشدا خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌ر یاریزانان وتیپه سه‌ركه‌توه‌كان دابه‌شكرا
