پاڵەوانی جیهان لە بۆكسین حەز دەكات لە ئیمارات یاری بكات
لەمباریەوە یاریدەدری راهێنەری باكیاو لە لێدوانێكی دا گوتی: باكیاو لە پرۆگرامی دایە یارییەك لەسەر نازناوی جیهانی لە شاری ئەبو زەبی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هاوەدارانی لەم شارە لە چێژ وەرگرتن لە هونەرەكانی باكیاو بێ بەشە نەبن و هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی فلیپین لەم شارە كار دەكەن بۆیە پێشبینی دەكات ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاندەران ئامادەی یارییە بن.
لە درێژەی قسەكانیدا یاریدەدەری راهێنەری باكیاو گوتی: باكیاو حەز دەكات یارییەك دژی بۆكسینی مەكسیكی ئەنتۆنیۆ مارگیرتۆ ئەنجام بدات.
جێگەی باسە بۆكسینی فلیپینی مانی باكیاو یەكێكە لە كەسایتیە هەرە بە ناوبانگەكانی فلپنیە و لە هەڵبژاردەنەكانی كۆنگرس لە وڵاتەكەی و توانی سەركەوتن بە دەستبهێنێت.
