لیو شانغ داوای لێبوردن لە مامۆستایەكانی چین دەكات

لیو شانغ داوای لێبوردن لە مامۆستایەكانی چین دەكات
یاریزانی بەناوبانگی چین لە راكردنی 110م بەربەست لیو تشانغ بە فەرمی داوای لێبوردنی لە مامۆستایەكانی چین كرد.

لیو تشانغ پاڵەوانی پێشووی جیهان لە راكردنی 110م بەربەست لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا جەژنی مامۆستایانی چین بە جەژنێكی شەرمەزار وەسف كرد، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كاتێك كە قوتابی بووە زۆر هەستی بە شەرمەزاری دەكرد كاتێك مامۆستایەكانی چین وانەی تایبەتیان بۆ قوتابیان دەوتەوە و هەروەها هەردەم لە ماۆمستایەكانی ترساوە جا چ لە كاتی تاقیكردنەوەكان بێت یا لە وانە گۆتنەوەدا.

دوای ئەوەی رەخنەیەكی توند ئاراستەی یاریزانی ناوبراو كرا، لیو تشانغ لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا بە فەرمی داوای لێبوردنی لە گشت مامۆستایەكانی چین كرد و وتی: دەبێت كەسایەتیە بەناوبانگەكان زیاتر ئاگاداری لێدوانەكانی خۆیان بن و ئاگاداری هەڵسوكەوتی خۆیان بن.

جێگەی باسە لیو تشانغ خاوەن ملوانكەی زێری ئۆڵۆمپیادی ئەسینا 2004ە، بەڵام لە ئۆڵۆمپیادی پەكین 2008 نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات دوای ئەوەی تووشی پێكانێكی سەخت هات، ئێستا لە وڵاتی ئەمەریكا چارەسەری پێكانەكەی دەكات و وا چاوەڕوان دەكرێت ئەم یاریزانە بەشداری لە پاڵەوانیەتی یارییەكانی ئاسیا بكات، كە لە وڵاتی چین ئەنجام دەدرێت.
Top