تۆتی خه‌لاَتى پیَی ئاڵتونى وه‌رگرت
سه‌ركرده‌ى یانه‌ى رِۆماى ئیتاڵى (فرانچیسكۆ تۆتى) خه‌لاَتى باشترین یاریزانى ته‌مه‌ن سه‌رو 29ساڵى جیهانى پیَبه‌خشرا دواى ئه‌وه‌ى توانى زۆرترین ده‌نگ بۆخۆى كۆبكاته‌وه به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌ساڵى رِابردو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پیَشكه‌شی كرد.
تۆتى توانى سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى بكات بۆ به‌ده‌ستهیَنانى چه‌ندین نازناو له رِابردودا، و له‌وه‌رزى رِابردودا توانى په‌لى دوه‌م بۆ یانه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ربكات له خولى یانه‌كانى ئیتاڵیا و جامى ئیتاڵیا.
تۆتی توانى پیَش 9 یاریزان بكه‌ویَت كه پاڵیَوراوبون بۆ به‌ده‌ستهیَنانى ئه‌و نازناوه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (داڤید بیَكهام) و (بوفۆن) و (رِائول گۆنزالز) و (دیدیه درۆگبا) و (سامیۆل ئیتۆ) و (ستیڤن جیرارد) و (كارلۆس پیۆل) و (رِایان گیگز) و (سیدۆرف).
