مۆنتیۆرێكی تەنك و پۆرتێبڵ
شاشەكە لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی سەرەكی كە دەكرێت شاشەی لەسەر دابندرێ و تەنیا و تەنیا 4 ملم باریكە. بەشەكەی تر كە شوێنی وایەرەكانە 8 ملمە. شاشەكە بە كێبڵێكی USB دەكرێت بە لاپتۆپ و مۆبایلەوە پەیوەند بدرێت.
درێژایی مۆنتیۆرەكە 28 سانتیمە و پانایشی 21 سانتیم و كێشەكەی تەنیا 400 گرامە، كوالیتی نیشاندانی full HDیە. گۆشەی دیدی مۆنتیۆرەكە 178 پلەیە.
