بچووكترین كامــیرای دیجیتالی 4k
لەم كاتەدا كامێرای جۆری Noise play2 بچووكترین كامێرای دیجیتالیە، كامێرایەك كە دەكرێت وەك مەدالیا هەڵی بگری، كامێرای ناوبراو وێنەكان بە قەبارەی 16 میگاپیسكل دەگرێت، هەروەها فیملیش بە كوالیتی k4 و بە مەودای 30 فریم لە چركەیەكدا. كامێراكە لە پلاستیكێكی پتەو دروستكراوە كە ئەگەر لە چیاش را بكەوێتە خوار
هیچی لێنایەت، بۆ گەشت و شاخەوانی و پایسكل سواری زۆر باش گونجاوە.
كامیرای Play2 لە میمۆری كارت هەتا 128 گیگابایت پشتیوانی دەكات. شاشەی پشتەوەی تەنیا 2 ئینجە و تەنیا دووگمەشی هەیە بەڵام لەمسییە. بەهۆی وای-فایەوە لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە پەیوەند دەدرێت، سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە.
