میمۆری كارتی 512 گیگابایتیش بەرهەم هات
بەهۆی چوونە سەری كوالیتی وێنە و ڤیدیۆیەكان پێویستە كارتی میمۆری لەو ژمارەیەش زیاتر بێت، چونكە فیلمی كوالیتی K4 لەوە بەرزتریشی دەوێت.
كارتی میمۆرییەكە بۆ مۆبایلە سمارتەكانی سیستەمی ئەندرۆیدی گونجاوە و چونكە دەتوانێت زیاتر لە 80 كاتژمێر ڤیدیۆی full HD یان سەد هەزار وێنە بە كوالیتی بەرز لەخۆیدا رابگرێ، خێرایی راگواستن لەو میمۆری كارتەدا 90 میگابایت لە چركەیەكدایە.
