پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی DVD

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی DVD
پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن بۆ دروستكردنی فیلمی DVD، هەندێك لە پرۆگرامەكان شوێنێكی زۆر دەگرن لە كۆمپیوتەردا و هەندێكیشیان بۆ كەسانی ناشارەزا رەنگە بەكارهێنانیان ئەستەم بێت.. بەڵام یەكێك لە پرۆگرامە ئاسانەكان پرۆگرامی Tipard DVD Creator یە، پرۆگرامەكە پشتیوانی لە گشت فۆرماتێكی ڤیدیۆیی دەكات. بە ئاسانی دەتوانرێ ژێرنووسی فیلمەكان بە ڤیدیۆكانەوە زیاد بكەی، یان ژێرنووسی فیلمەكان بە ویستی خۆت بگۆڕی.
بەهۆی پرۆگرامەكە دەكرێت menu سەرنج راكێش، چوارچێوەی جوان، جۆری دوگمەكان، فۆنت و رەنگی فۆنتەكان بە ویستی خۆت دابنێی.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامی ناوبراو ئەمانەن:
- توانای لە پێشدا نیشاندانی فایلە ڤیدیۆییەكە.
- راستەوخۆ تۆماركردنی لەسەر DVD.
- توانای دانانی مۆسیقا بەویستی خۆت..
- توانای دروستكردنی مینۆی DVD بە تەواوی و چەند تایبەتمەندییەكی دیكە...
Top