پرۆگرامێك بۆ رێكخستن و هەڵگرتنی فایلەكان
یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی Goodsyncە كە تەنیا بۆ چاودێری تەواو بەسەر زانیارییە تایبەتییەكان، وەك ئیمێل، وێنە، لینكەكان و بەشێوەی گشتی هەموو زانیارییەكانی بەكارهێنەر بەرهەم هاتووە.
پرۆگرامەكە لەسەر هەموو جۆرە سیستەمێك دادەبەزێت.
پرۆگرامەكە لەگەڵ هەموو سێرڤێرە ئۆنلاینەكان، پەیوەند دەدرێت، نە تەنیا ئەوە بەڵكو سیستەمی ویندۆزی كۆمپیوتەر و مۆبایل پێكەوە پەیوەند دەدات.
