كۆداكۆپتەرێك دەتكاتە فڕۆكەوان!

كۆداكۆپتەرێك دەتكاتە فڕۆكەوان!
كۆداكۆپتەرەكان، واتە ئەو ئامێرە بچووكانەی كە زیاتر وەك كۆپتەر دەچن تاكو فڕۆكە و پەرەی سەندووە و بڕیار وایە لە ساڵانی داهاتوودا، وەك چۆن پێشبڕكێی ئۆتۆمبیل و ماتۆر و پایسكل ئەنجام دەدرێت، پێشبڕكێی لەنێوان كۆداكۆپتەرەكانیش دا ئەنجام بدرێت..
لە پێشانگای ساڵانەی CES2018 كۆداكۆپتەری جۆری Uvify خرایەڕوو، كۆداكۆپتەرێك كە بە خێرایی 96 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەفڕێت.
كۆداكۆپتەری ناوبراو شەحن دەكرێتەوە، كۆنترۆڵێكی لەگەڵدایە و شاشەی هەیە لەسەر شاشەكە دەتوانی جوڵەی كۆداكۆپتەرەكە ببینی، كامێرایەك لە پێشەوەی هەیە و وێنەكان راستەوخۆ بۆ سەر شاشەی ریمۆت كۆنترۆڵەكە دەگوازێتەوە. جگە لەوەش دەتوانێت وێنەكان بۆ دووربینی سمارتی چاو بگوازێتەوە، ئەوكات بەكارهێنەر دروست وەك فڕۆكەوان دەچێت كە لەناو فڕۆكەیەك دانیشتووە و فڕۆكە لێدەخوڕێ، تەنانەت هەست بە بەرزی و نزمی و هاتنەوە خوارەوەش دەكات، گرفتی سەرەكی كۆداكۆپتەرەكە باترییەكەیەتی كە لە ماوەیەكی كەمدا شەحنی دادەبەزێت..
Top