كامێرای 360 پلەیی بۆ ئایفۆن

كامێرای 360 پلەیی بۆ ئایفۆن
لە پیشانگای ساڵانەی ces2018 دا، چەندین كامێرای 360 پلەی خرایە روو، یەكێك لەو كامێرایانە كامێرای (Insta360 new Nano S) تایبەت بوو بە موبایل. كامێراكە تایبەتە بە موبایل و بە روونی K4 وێنە دەگرێت. كوالیتی وێنەگرتنەكە 20 میگاپیكسلە.
پاش وێنە یان فیلم گرتن بەهۆی كامێرای ئاماژە بۆ كراو، بەكارهێنەر دەتوانێت بە پرۆگرامی تایبەت بەخۆی كەلەسەر مۆبایل دادەبەزێت فیلم و وێنەكان دەستكاریان بكات یان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی بكاتەوە. لە خودی كامێراكەدا توانای پەخشی راستەوخۆی بۆ تۆڕە كۆمەڵایەییەكان هەیە..سیستەمی (MultiView) تێدایە بەكارهێنەر بەهۆیەوە دەتوانێت لەكاتی قسەكردن و چاتكردن لەگەڵ هاوڕێیانی دا لە هەموو لایەكەوە نیشانی بدات..ئەو وێنە 360 پلەیانەی بەهۆی كامێرای ئاماژەبۆكراو دەگیردرێن، ئەگەر بەرامبەرەكەی پرۆگرامێكیشی نەبێت بۆ كردنەوەی وێنەكان، خودی كامێراكە لەگەڵ وێنەكە لینكێكی بۆ كردنەوەی وێنەكە بەڕێ دەكات.
Top