تێرموستاتی زیرەك بۆ كەش هەوا

تێرموستاتی زیرەك بۆ كەش هەوا
تێرموستات ئەو ئامێرانەن كە زانیاری ورد و گرنگ سەبارەت بە كەش هەوای ژوور و هەوای دەرەوە دەخاتەڕوو.. ئەو ئامێرە جیاوازی زۆرە لەگەڵ ئەو ئاپ یا پرۆگرامانەی كە پێشبینی كەش هەوا دەكەن، چونكە هی ئاپ و پرۆگرامەكان زیاتر پێشبینین و جار هەیە هەڵەشی تێدایە، بەڵام تێرموستات زانیاری وردە...
لە پێشانگای ساڵانەی CES 2018دا تێرموستاتێكی زیرەك بەناوی GLAS خرایەڕوو، ئەم تێرموستاتە لەسەر بنەمای ویندۆز 10 بەرهەم هاتووە، لە سیستەمی دەنگی كورتانای مایكرۆسۆفت سوود وەردەگرێ و بۆیە فەرمانەكان بە دەنگ وەڵام دەداتەوە.. بەشی سەرەكی ئامێرەكە شاشەیەكی جۆری OLED سامسۆنگە، قەوارەكەی نزیكەی 6 ئینجە، كارەكانی وەك كۆنترۆڵی هەوای ژوور، پێشبینی كەش و هەوایە.. لەسەر شاشەكە راپۆرتی هەفتەیەكی كەش و هەوای تێدایە..
Top