هێدستی واقیعی- مەجازی لینۆڤۆ
هێدستی واقیعی مەجازی لینۆڤۆ كە بە (Lenovo mirage solo)ناسراوە، هێدستێكی سەربەخۆیە، لە پلاتفۆرمی دی درێمی گوگل سوود وەردەگرێت. گرنگی هێدستەكە لەوەدایە لە بەكارهێنانیدا پێویستی بە موبایل ناكات، چونكە دوو كامێرای تێدایە بەهۆیەوە دەتوانی بەبێ گرفت و ترس لە كەوتن و پێكەوتن بڕۆی، واتە هەم سەیری ڤیدیۆكانی ناو هێدستەكە بكەی و هەم بە رێگاشدا بڕۆی.
رامی هێدستەكە 4 گیگابایتە. میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایتە و دەكرێت هەتا 265گیگاش بۆی زیاد بكەی. شاشەكەی 5.5 ئینجە. كێشەكەی 640 گرامە.
