كۆمپیوتەری تایبەتی بەگەیمی Dell

كۆمپیوتەری تایبەتی بەگەیمی Dell
كۆمپانیای dell لە بواری بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەر و ئامێرەكانی دیكەدا ناسراوە، بەتایبەتی لە بواری كۆمپیوتەری سیستەمی لاپتۆپ و دیسكتۆپدا.. لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ناوبراو لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا، كۆمپیوتەرێكی خستەڕوو كە بە جۆری Inspiron Gaming Desktop 5680 ناسراوە، كۆمپیوتەرەكە لەگەڵ نەوەی هەشتەمی core i7 و رامی 64 گیگابایتی، كارتی گرافیكی لە جۆری GTX 1070 بە یەكێك لە بەهێزترین كۆمپیوتەرەكانی كۆمپانیای ئاماژە پێكراو دادەنرێت، سەرەڕای ئەوەش هاردێكی یەك ترابایتی هەیە. كۆمپیوتەرەكە تایبەتە بەگەیم و ئەركی قورسی گرافیكی وەك دیزاین و ئەركی سینەمایی... سیستەمی فێنك بوونەوەی بەهێزی هەیە و گەرم دانایەت لەگەڵ ئەوەشدا دەنگێكی كەمی هەیە.
Top