پرۆگرامەكانی تایبەت بە دەستكاری كردنی وێنە گەلێكن، زۆرجاریش هەر لەم فایلەدا پرۆگرامی تایبەت بە وێنەمان ناساندووە. یەكێكی دیكە لەو پرۆگرامانە كە پێویستە بیناسن و بەكاری بێنن پرۆگرامی IdImager Photo Supreme لە زۆربەی فۆرماتەكانی وێنە پشتیوانی دەكات، بە ئاسانی دەتوانی دەستكاریان بكەی. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی وێنەكانی سەر كۆمپیوتەرەكەت بەئاسانترین شێوە رێك بخەی، سلایدشۆ و ئەلبۆمی سەرنجراكێشیان بە ئیفێكتی جیاوازەوە بۆ دروست بكەی، وێنەكان بەپێی مەبەستەكان یان رێكەوتەكان یان هاوشێوەكان ریزبەندی بكەی.. هەر وێنەیەك مەبەستە بە شێوەی ئۆنلاین بۆ كەسانی دیكەی بنێری، سوری چاوەكان ئۆتۆماتیكی باش دەكات. هەروەها فۆرماتێكی وێنە بە فۆرماتێكی دیكە بگۆڕی...